به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی تازه‌ی هه‌ستانه‌وه‌وگه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک بۆیه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، که‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق وپارێزگاکانی کوردستان نیشانی دا‌و ده‌رکه‌وت، که‌یه‌کێتی هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوی له‌هه‌ڵکشانی ده‌نگه‌کانیدا به‌خۆوه بینی و به‌هۆیه‌وه ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵووگۆری هاوکێشه سیاسیه‌کان دابنێ!
له‌وباره‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگان وئه‌ندام ودۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتیمان ده‌که‌ین وهیوادارین ؛ ئه‌وکاروانی هه‌سـتانه‌وه‌وهه‌ڵکشانه به‌رده‌وامی هه‌بێت و به‌دوامه‌نزڵــی گه‌شه‌کردنی خۆی بگات و، یه‌کێتی بتوانێ به‌به‌رنامه‌یه‌کی چاکسازی باشه‌وه، ئه‌وده‌نگانه بپارێزێ وئه‌و متمانه جه‌ماوه‌ری و ڕۆڵه‌مێژووییه‌ی بگێڕێته‌وه، که‌له‌شه‌ره‌فی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌ماندا تـا ئه‌مڕۆکه به‌ده‌ستی هیناوه‌و له‌ڕۆڵگێڕاندا پێشه‌نگ بووه!
سوپاسی مه‌کته‌بی سیاسی وئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندوسه‌رکردایه‌تیش ده‌که‌ین، که‌له‌ژێر گووشاری به‌یاننامه‌کانی ئیمه‌وئه‌نجوومه‌نی گووشارله‌ده‌ره‌وه، ڕۆڵی ده‌مووچاوی سه‌رکرده کۆنه‌کان که‌هۆکاری شکسته‌کانی ڕابردووبوون، له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا په‌راوێزخران وکه‌م ده‌رکه‌وتن، به‌خۆشیه‌وه و به‌قسه‌و دان پێدانانی هه‌موولایه‌ک، که‌ئه‌وه به‌هۆکارێکی گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌مجاره ده‌زانن!
به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه، بۆدوورخستنه‌وه‌ی ده‌م وچاوه‌کانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه که‌به‌رده‌وام هۆکاری شکسته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی یه‌کێتین له‌ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له‌به‌ریتانیا چه‌ند جار دادوفیغان وهاوارمان لیکردن ولێیان پاڕاینه‌وه، که‌مه‌کته‌بی سیاسی فریای ده‌نگه‌کانی به‌ریتانیا بکه‌ون، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ش متمانه بگه‌ڕێته‌وه‌و
یه‌کێتی ده‌نگ بێنێ، به‌ڵام نه‌ک هه‌رگوێیان لێنه‌گرتین، به‌ڵکه قسه‌شیان بۆدروست کردین وبه‌غه‌یره یه‌کێتی وده‌ست له‌پشت له‌قه‌ڵه‌میان ده‌داین!
ئه‌وه‌تا ده‌بینن له‌وڵاتیکی وه‌ک سکوتله‌ندا یه‌کێتی ته‌نیا (11) ده‌نگی هیناوه؟! پێمان ناڵێن ژماره‌ی به‌رپرسی پۆل وکه‌رته‌کانی ریکخستنیان چه‌ند که‌سن؟! یان ئه‌دی ئه‌وئاهه‌نگ سازدان وکۆڕوکۆبوونه‌وانه بۆکێ بوون و خه‌رجیان چه‌ند له‌سه‌رنووسراوه؟!
یه‌کێتی له‌هه‌موو به‌ریتانیا (565) ده‌نگی به‌ده‌ست هیناوه، ئه‌وه له‌کاتیکدا نزیکه‌ی 150000 هه‌زارکوردی لێ نیشته جێیه‌وبه‌ڕێژه‌ی 70 له‌سه‌د خه‌ڵکی یه‌کیتی بووه‌وله‌هه‌لبژاردنی 2005 دا کورد نزیکه‌ی 20000هه‌زار ده‌نگی هینابوو!
بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه یه‌کێتی به‌جدی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌وبه‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ پارازتن وگه‌شه‌کردنی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک هه‌بێ ئه‌گه‌ر نا، وه‌ک یاری مارو په‌یژه‌که له‌سه‌ره‌وه گلۆر ده‌بینه‌وه!
کۆمیته‌ی 2ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا 6/5/2014