پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش كاتێك هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه‌مان راگه‌یاند نه له كوردستان و نه له عێراقیش هیچ پارت و فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی بیری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان و نه‌هێشتنی ئیمتیازاته‌كانیان نه‌كردبوه‌وه، هه‌ندێك جاریش هه‌ندێك ده‌سته‌و پرۆژه پێشنیار كرا ئامانجی ته‌نها به لاڕێدا بردنی داخوازییه ره‌واكان و به‌كارهێنانی بیرۆكه‌كه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بوو له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا، نه‌ك باوه‌ڕ بوون به دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگادا، ئێمه له خواره‌وه كۆمه‌ڵێك رونكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ده‌ین:
-لێره‌وه له‌وێ له‌م رۆژانه ده‌بیستین كه په‌رله‌مانتارانێك گوایه واژۆیان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان نه‌كردووه ئێمه ناوه‌كانیان به‌كار ده‌هێنین و ئه‌وان خاوه‌ند پرۆژه‌كه‌ن، ئه‌م لێدوانانه نا ڕاسته و ئێمه ده‌یان جار پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و ناوانانه‌مان له كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه هیچ به‌دواداچونێكیان بۆ هه‌واڵه‌كان نه‌بووه‌و پێشیان خۆش بووه، وه هه‌مووشیان پشتیوانیان له‌و پرۆژه‌یه كردووه‌و ئێمه له خۆمانه‌وه هیچ ناوێكمان دانه‌ناوه، وه پێداگیری ئێمه‌ش ته‌نها له پێناو دادپه‌روه‌رییه، ده‌سا پێویستمان به هیچ ناوێك نییه و دادپه‌روه‌ری زۆر له هه‌ر ناوێك به گه‌وره‌تر ده‌زانین.
-هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پێشكه‌ش بكرێت پێویسته دوور له موزایه‌ده‌ی حیزبی و به ئاگاداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان و ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه بێت به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردوه‌و په‌شیمان نین له‌و داواكاریانه.
-هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، په‌رله‌مانتارانی خولی پێشووی په‌رله‌مان كه دوو پرۆژه یاسایان پێشكه‌ش په‌رله‌مان كرد بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری، كه له ناویاندا په‌رله‌مانتاری وا هه‌یه هه‌ردوو جاره‌كه واژۆی كردووه، هیچ یه‌كێكیان پابه‌ند نه‌بووه به به‌ڵێنه‌كه‌یانه‌وه، هه‌موویان به‌رده‌وام خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن كه هاوتایه به 13 موچه‌ی شه‌هید و قوربانیانی جینۆساید و زیندانی سیاسی.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه له هه‌رێمی كوردستان
5ی ئایاری 2014